هاووڵاتیکی شاری شنۆ بە هۆی ئەشکەنجەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی یەکشەمە ۱۹ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی هاووڵاتیکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە لایە ئیتلاعاتەوە هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هاووڵاتی شنۆیی «حاسڵ عەزیزی» کە ماوەێیکە بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبێکی ڕۆژهەڵاتییەوە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە ڕۆژی یەکشەمە لە ئەنجامی ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆرەوە بۆ ئەوەی دان بە تاوانی نەکراودا بنێت، دۆخی جەستەیی تێک دەچێت و بەناچار هەناردەی نەخۆشخانەی گشتی لە شاری شنۆ دەکرێت.

بەهۆی ئاگادار بوونی بنەماڵەی حاسڵ لەو دۆخەی ڕۆڵەکەیان، دەیانهەوێت لە نەخۆشخانە چاویان پێبکەوێت، بەڵام حاسڵ عەزیزی لە لایەن ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی شوێنێکی تر دەکرێت هەرلەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی چاویان پێی نەکەوێت.

شایانی باسە لەم دوایانەدا گوشار و ئەشکەنجەی بەرپرسانی زیندان و ئەشکەنجەگەران بۆ سەر گیراوانی کورد لە هەموو سنوورەکان لای داوە، هەر چواڕۆژ بەرێ هەواڵی دڵشاد وسیمی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە بڵاو کرایەوە کە هاو شێوەی حاسڵ عەزیزی نیوە گیان کراوە لە لەیەن تیمە تایبەتەکانی ئەشکەنجە و سەرکوتی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان