دڵشاد وەسیمی هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری پاوە لە کرماشان بە هۆی ئەشکەنجە و سازدانی «شانۆی ئێعدام» لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی و ڕۆحیدایە و هیچ چارە سەریکی بۆ نەکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دڵشاد وەسیمی ۲۷ ساڵان کە ڕۆژی ۱٤ی ڕەزبەر ۹٥ هەناردەی زیندانی «ڕەجایی شاری کەرەج» کراوە، جێ دەستی ڕەش و مۆر هەڵگەڕاو و هەڵڕووشان بە دەور مل و قوڕگییەوە دیار بوەو دۆخێکی دەرونی زۆر ناجێگیری هەبوە.
بەوتەی هاو بەندیەکانی دڵشاد، بەهۆی ئەشکەنجەو گوشارە کانەوە کە بە جەستەیەوە دیار بوە و دەرکەوتنی شوێنە ڕەش و شین هەڵگەڕاو و جێ دەستی لێدان و هەڵڕوشانی دەورە مل و قوڕگی، دڵشاد وەسیمی لە دۆخێکی ناجێگیری هەبوە و تەنانەت هێزی قسەکردن و بڕەستی خواردنیشی نییە و بە شێوەێیکی نیوە گیان، لە سەر تەختێکی بەر دەرگای بەندی ۷ ی ڕەجای شاری کەرەج فرێدراواوە و هیچ چارە سەریکی پزشکیشی بۆ نەکراوە.
هەرچەن بۆ تیمار کردن جارێک هەناردەی نەخۆشخانەی زیندان کرا بەڵام بێ ئەوەی دەرمانێکی پێبدرێت دیسان هەناردەی ناو بەندی زیندان کراوەتەوە و هەروەها دۆخی نالەبارە.
بە هۆی دیاربوون و ڕەش و مۆر هەڵگەڕان و هەڵڕووشان بەدەوری قوڕگ و ئەستۆی دڵشادەوە شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت بۆ ئەوەی دانپێدادانی لێوەرگرن لە شێوەی سازدانی شانۆی ئێعدام (اعدام مصنوعی) کەڵک وەرگیرابێت لە سەر ئەم زیندانە سیاسیەی کورد.
شانۆی ئێعدام جۆرێک سناریوی درۆیە کە وەک شانۆ لەسەر زیندانی جێبەجێ دەکرێت لەبەر ئەوەی دان بە تاواندا بنێت، لەم جۆرە ئەشکەنجەدا، چاوی زیندانی دەبەستن و دەیبەن بۆ ئەوجێگایەی کە ئێعدامی تێدا دەکەن و داری سێدارە هەڵخراوە، پاشان سزای ئێعدامەکە دەخوێندرێتەوە، لە ناکاو کەسێک کە ئەرکدار کراوە دێتە ناو شانۆ کەوە و هاوار دەکات ئەو زیندانییە لەدار مەدەن، ئەو هاوکاریمان دەکات.
شانۆی ئێعدامی دەسکرد دەبێتە هۆی تێک چونی ڕەوانی زیندانی و خۆ تەڕ کردن و دەست و پێ لێدانی نابەجێ و خۆتلاندنەوە و لەسەرخۆ چوون و لەرزۆکی دەست و پێ و «تور» بوون و بەیەکاپێچانی زمان و ڕەنگە ئەمە بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەر مرۆڤی زیندانی بمێنێتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەگەن و شاهێدی دانی زیندانیانی سیاسی کورد، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی ئێتلاعاتدا ئەم جۆرە ئەشکەنجە و سناریو سازکردنانەبۆ دانپێدازیندانیانی کورد لە زیندانەکاندا پەیڕەو دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


