kmmk:
چوار شەممە ۲۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی بێهنام ئیبراهیم زادە و ناوبراویان دەست بەسەر کردووە.
بە پێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە بێ ئاگادارکرنەوەی پێشتر هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و سەرەڕای دەست بەسەر کردنی ناوبراو دەستیان بەسەر شتومەکی تایبەتی وەک موبایل و لاپ تۆپی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە.
بێهنام ئیبراهیم زادە ئەندامی ” کۆمەڵەی پارێزگاری لە منداڵانی کار و سەرشەقام” و چالاکی کرێکاری کورد پێشتر لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۸۹ دا دەست بەسەر کراوە و سزای ۷ ساڵ و ۱۰ مانگ و ۱۵ رۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و پاش تێپەڕ کردنی سزاکەی لە بەندیخانە بەر دەبێت و هەروەها لە بڕواری ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ لە بە بێ بەشدار بونی خۆی لە لایەن دادگەوە سزای ۱۸ مانگ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


