کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی بانە بریندار کرا

ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، چوارشەممە ۱ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی ئۆمێد کەریمی خەڵکی گوندی لاوێسان -ی سەر بە شاری مەریوان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەسەربازییەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی بانە بە خەستی بریندار بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زگی کۆڵبەری ناوبراو فیشەکی بەرکەوتووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەقز و بەهۆی برینەکانیەوە تا ئێستا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *