ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ٢ زیندانی بەناوەکانی ڕەحمان ئیبراهیمی و کەیوومەرس ڕەزایی کە پێشووتر بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێکرا.
شیاوی باسە، ڕەحمان ئیبراهیمی و کەیوومەرس ڕەزایی خەڵکی شاری کوهدەشتی پارێزگای لوڕستان نێزیک ١٠ ساڵ پێش لە دۆسیەیەکی هاوبەش پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە، ٢٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامی موسلیم هەواسی یەکێکی دیکە لە هاودۆسیەکانی دۆسیەی ئەم ٢زیندانییە جێبەجێ کرابوو.
ق.ش