دۆزینەوەی تەرمێکی هەڵواسراوی کرێکارێک لەسەلاسی باوەجانی

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  سەرلەبەیانی ئەوڕۆ 14ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی تەرمی کرێکاری دۆزینەوە(پاڵاوگە)ی نەوت لەسەلاسی باوەجانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەندد ساڵی بەرێ لەناکاو ون ببوو پاش تێپەڕینی 15مانگ لەچیاکانی دەری نێزیک کیسەڵە دۆزرایەوە.

بەکوتەی شایەتحاڵان وخەڵکی گوندەکە کە ئەم تەرمەیان دۆزیوەتەوە ،تەرمی کرێکارێکە بەناوی (ع.ا) خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو کەسێ ساڵ پێشووتر هەربەم جلانەوە بێ سەروشوێن بووە،هاوشێوەیە ولەلایەکی دیکەوە برای کوژراوەکە لەڕووی تایبەتمەندییەکانەوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو تەرمە دۆزراوەیە تەرمی براکەیەتی.

ئەم تەرمە بۆ دڵنیایی پتر وبەپێی قوناخە یاساییەکان ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە بۆ تاقیکاری ژینەتیکی و پشکنینی DNA بۆ ڕاست دەرکەوتنی ڕووداوەکە. جێگەی باسە کومپانیای پتڕۆڵ(نەوت)پتر لەدووساڵە بۆجێبەجێ کردنی کۆمەڵێک تاقیکاری ودۆزینەوەی نەوت لەسەلاسی باوەجانی چالاکی دەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان