ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، گرووپێک کۆڵبەر لە دەڤەری سنووری کێلە سەربە شاری بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئومید لوتفی خەڵکی مەریوان بەگرانی برینداربوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو فیشەکی ساچمەیی بەر پشت و کەمەری کەوتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی لە شاری بانە کراوە.
ق.ش


