گیان لە دەست دان و بریندار بونی ۱۰کەس لە ئەندازیاران وفەرمانبەرانی کورد لە پاڵاوگەی نەوتی تاران

بە پێی هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەعات چواری دوێنێ جومعە بڕواری پێنجی خەزەڵوەر یەکێک لە یەکینەکانی پاڵاوگەی نەوتی تاران ئاگری لێ دەکەوێتەوە کە بوه هۆی بریندار بون وگیان لە دەست دانی ۱۰ کەس لە ئەندازیاران وفەرمانبەرانی ئەو پاڵاوگە کە زۆرینەیان دانیشەوی ناوچەی چرداولی ئیلامن لە رۆژهەڵاتی کوردستانن.

کوژراوانی کوردی ئەو روداوە بریتین لە؛ (سەجادی دارابی)کوڕی ئەمیر، (نعمت کوێخایی) کوڕی عەلی ئەکبەر،لەگوندی ژێر تەنگی و(پوریا دارابی) کوڕی ئازادخان و(موحسین دارابی) کوڕی عابدین لە گوندی نیدولەی سەرو، و(ئەفشین میرزایی) کوڕی بەرار و(کازمی ئەمیری) کوڕی باپیرە دەگوندی دەڕەچەپین.

ئەم روداوە بە هۆی دادانی نەوت لە یه كيك لە یەکینەکانی ئەو پاڵاوگە رودەدات و بەهۆی نەبونی ئامێری فریاکەوتنی پێویست لەو پاڵاوگە ئاگرەکە پەرە دەسێنێت وئەم ئەندازیار وفەرمانبەرانە کە مەشغوڵی چاککردنەوەی گرفتی یەکینەکەن لە بەرزایەکاندان دەسوتێن و کارەسات دەخولقێنێت هەر بەو هۆیەوە کەسێک خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و باری تەندروستی خراپەو لە ژێر چاوەدێری پزشکیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان