ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، ئاروین کۆخانی هاوڵاتت ٢٣ساڵ تەمەنت خەلکی ئیلام و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئاروین کۆخانی تا ئێستە بەڕێوە نەچووە و هۆکاری دەستبەسەری سەرلەنوێی ناوبراو نەزانراوە.
شیاوی باسە، ئاروین کۆخانی لەماوەی دەستبەسەری پێشووتری لە ناڕەزایەتی دژی ناڕوونی چارەنووسی بەدروونەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.
ئەم هاوڵاتییە لەلایەن لێکۆڵینەوەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لە ئیلام لەگەڵ تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و تێکدانی ئاسایشی گشتی ڕووبەڕوو بوەتەوە.
ق.ش