ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەجید قەنبەران” تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی سەبز عەلی و خەڵکی گوندی “سید نەزەری عولیا” سەر بە بەشی ئەسمان ئاباد لە ئیلام، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم هاوڵاتییە هەژاری و کێشەی مادەی هۆشبەرەکان بووە.
ع – ر