ک.م.م.ک:
به گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “ڕەسوول گاگەشی” به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری بانە کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاند، ئەو کاسبکارە به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتۆتە خوارەوە و دەست بە جێ گیانی لەدەست داوە.
ع – ر


