ئابدانان؛ خۆپیشاندەرێکی ڕاپەڕینی سەرتاسەری بینایی چاوێکی لەدەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، مەتین چەکاو یەکێک لە ناڕازیانی خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکان لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، بینایی چاوێکی لەدەستدا.

ئەم هاوڵاتییە لەڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری ئابدانان بەر چەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران کەوتبوو.

لەلایەکی ترەوە، دۆخی سڵامەتی هەستی حسەین پەناهی قوتابی ١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی قوڕوچای سەربە شاری دێولان ڕوولە چاکبوونەوەیە.

شیاوی باسە، ئەم قوتابیە لە ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە کوتەک و لێدانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران چوبووە کۆماوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *