ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “وەلی موحسێنی” خەڵکی شاری موورموری سەر بە پارێزگای ئیلام پاش چوون بۆ دادگای حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتیە بانگهێشتی دادگای حکوومەتی لە ئابدانان کراوە و دواتر دەستبەسەرکراوە.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاوڵاتیە لە بەر دەست دا نییە.
ع – ر