ھیوا عەزیزپوور، وەرزشکاری سەقزی، بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “هیوا عەزیزپوور” وەرزشکاری خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیم و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە ٣٩ مانگ زیندانی زۆرە ملی مەحکووم کراوە وبڕیاری دەرچوو لەلایان دادگای شۆڕشەوە ڕێکەوتی٣ی گەلاوێژ بە ناوبراو راگەییندراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو حوکمەی کە لە دژی ئەم هاووڵاتییە دەرچووە، به ئامادەبوونی خۆی لەم دانیشتنەدا دەرکراوە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە بەرواری ئاگادارکردنەوە، دەتوانرێت لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە تانەی لێ بدرێت.

پێویستە بگوترێ کە ئەو وەرزشوانەی خەڵکی سەقز لە ١٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز ئازاد کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *