بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممۆ ۱۵ی ڕەزبەر ۴۰ کەس لەهاوڵاتیانی بۆکانی لە ناویاندا ئیمامی جەماعەتی گوندەکانیش پێش چاو دەکەوێ لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کران و بۆشوێن گەلێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان و سەرچاوە خۆجێییەکان ئەم شەپۆلی دەستبەسەریانەی دواین کۆمەڵگای فەقێکان وئیمامانی هەینی گرتۆتەوە کەدەستبەسەرکرانی مەلاحەسەن ئیمامی هەینی گوندی (قازڵیان) ودەستبەسەرکردنی فەقێکانی مزگەوتی کۆسە بەناوەکانی بەهرام وهیوا، کەماڵ، بێهزادی ئاسوار برای محەممەد وموختا ناسراو بە (میکانیک)، بۆخۆی چین وچەشنی دەستبەسەریەکان دەردەبڕێ.
گەرچی تا بە ئێستە هیچ چەشنە هەواڵێک وەکوو هۆکاری دەستبەسەریەکان ڕانەگەیەندراوە بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان ئەگەری دەستبەسەری ئەم کەسانەیان لەلایەن ئیتلاعاتەوە بەشداری لە چالاکییە ئایینییەکان وبەشداری لە وەرزشی هەمەلایەنەی کەژەوانی دەزانن.
ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستانیش لە هەواڵێکدا دەستبەسەرکرانی ئەم ۴۰ کەسە لەهاوڵاتیان پشتڕاست کردەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان