ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەیدەر موحسنی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بەبۆنەی وەدەرنان و ڕێگەنەدانی چوونی بۆسەر کارەکەی، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەرلەم چوارچێوەیەدا، بەفرانباری ساڵی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەناوی ئارەش تەبریک لە حاڵەتێکی هاوشێوەدا بەبۆنەی وەدەرنان و ڕێگری لە چوونی بۆ شوێنی کارەکەی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
ق.ش