شنۆ؛ دەستبەسەری سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئیدریس پەرویزی خەڵکی گوندی خانلەر، ئاسۆ محەممەدی و مەنسووت نیکزاد خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیانە و بەتەرزی توندئاژۆیانە و بێڕێزی بەنبەماڵەکانیان، ئەوانیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *