ک.م.م.ک
سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتیییەک بە ناوی ئومێد مەزڵووم، ٣٩ساڵە و دانیشتووی گوندی ئەتمیش-ی سەر به مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە، لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا، هێزەئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ئومید مەزڵووم، برای موحسین مەزڵووم زیندانی سیاسی، تەمەن ٣٩ساڵە کە لە ڕێکەوتی١ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ دا، لەگەڵ پێژمان فاتحی ٢٧ ساڵ خەڵکی کامێران، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی بۆکان و هەژیر فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی دێوڵان لە ناوچەی سۆمای برادۆست-ی سەر بە ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران دەسبەسەر کران و دواتر ئەو کەسانە بە “سیخوڕیکردن بۆ وڵاتێکی بیانی” تۆمەتبار کران.
ع. س