سلایدەرکاسبکارکۆڵبەران

مەریوان؛ بەتاڵان بردنی کەلووپەلی کاسبکارەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر گوندی نێ سەربە شاری مەریوان و کەلووپەلی کاسبکارێک بەناونیشانی بەرزان ئەرژەنگی ـیان بەتاڵان برد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکان لەکاتی هێرشدا بەهۆی بەرنگاری خەڵکی گوندەکە، دەستیان دایە تەقە و فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ.

سەرچاوەگەلەلێک لەمبارەوە کوتوویانە: لەکاتی تێهەڵچوونی هێزە چەکدارەکان، ئەسرین کانیسانانی هاوژینی بەرزان پێی خەساری پێگەیشتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

شیاوی باسە هێزە چەکدارەکانی ئێران پاش تاڵان کردنی کەلووپەلی کاسبکارەکان، لە گوندی نێ چوونەتە دەرەوە.

ق.ش

Related posts

سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی پەنابەرێک لە دارستانەکانی ڕێگای گەیشتن بە ئۆرووپا

Rahim Kholafai

خۆکوژی هاوڵاتییەکی گەنج لە شاری شاباد

دەستبەسەرکردن لەگەڵ لێدانی هاوڵاتییەک

Bilal Enferadi

Leave a Comment