کامێران؛ ژن و مێردێکی گەنج دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، ژینا پێندار و سادق کولاهی دوو هاوڵاتی خەڵکی کامێران کە دەسگیراندارن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.

نەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم دوو هاوڵاتییە و لەبەر پاساژی تیجارەتی ئەم شارە توندئاژۆیانە دەستبەسەریان کردوون.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ژن و مێردە گەنجە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *