دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی نازیلا مەعروفیان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە سەرماڵئ ڕۆژنامەوانێکی کورد بەناونیشانی” نازیلا مەعرووفیان” خەڵکی شاری سەقز و نیشتەجێی تاران و دەستیان بەسەر کەلووپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو موبایل و لۆپ تۆپ، دا گرت.

ناوبراو کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە چوارڕیانی وەلیعەسر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هێرش کرایەسەری و لێی درا، باسی لە بانگهێشتی بۆ دادسەرای ئێڤین لە ڕێکەوتی١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ کردووە.

شیاوی باسە، نازیلا مەعرووفیان لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بڵاوکردنەوەی دیمانەیەک لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینیی، لە ماڵپەڕەکەیدا، لەسەر داوای دادسەرای ئەمنییەتی جێگرتوو لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەر کراو و لە ماوەی خولی دەستبەسەری ئەشکەنجەی گرانی لەسەر جێبەجێکراوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *