ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سادق مەحموودنەژاد خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسس لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەری بەربڵاو هاتۆتە ئاراوە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر یان ڕفێنراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش


