سنە؛ هاووڵاتییەک لەلایان هێزەئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک
یەکشەممە، ۲٥ی پووشپەڕی ۲۷۲۳ی کوردی،  هاووڵاتییەک بە ناوی ئەبوبەکر میرزایی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *