خۆی؛ کچێکی ۱٥ ساڵان بە هۆێ زەواجی زۆرەملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ۲۲ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، کچێکی ۱٥ ساڵان بە ناوی ڕاحلە راهدار خەڵکی گوندێکی شاڕۆچکەی کۆتۆل(قطور)ی سەر بە شاری خۆی بە هۆی زەواجی زۆرەملێ لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕاحلە دوای ناکۆکی لەگەڵ مێردەکەی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی لەوێش لەسەر هەمان کێشە لەگەڵ بنەماڵەکەی دەمەقەڵەی بووە و ئەمش بووە هۆی خۆکوشتنی ناوبراو.

شایانی باسە کە راحلە هەشت مانگ پێش ئێستا لە تەمەنی ۱٤ ساڵیدا بە شێوەیەک زۆرەملێ هاوسەرگیری کردبوو.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە خوشکەکەی راحلە-ش ماوەیەک پێش ئێستا هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *