لەسێدارەدانی ٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ماکۆ و کرماشان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “حامید حوسێن پوور” تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری “شوت” لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ماکۆ جێبەجێ کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم زیندانییە ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی دادوەری ئێرانەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بوو.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ دا حوکمی لەسێدارەدانی بەختیار چراغی لە زیندانی دیزل
ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە ئەم زیندانییە ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی عەبدوڵڵا وەیسی بازرگانێکی زێڕی خەڵکی جوانڕۆ دەستبەسەر و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا جێبەجێکردنی حوکمی ئەم ٢ زیندانییە لەلایەن میدیاکانی دەسەڵات بە فەرمیی ڕانەگەیەندراوە.

ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *