کەمال محەمەدپوور، بەڕێوەبەری کاناڵی مەجلسی ڕێوڕەسمیی پرسە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە ۲۰ی پووشپەری ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی کەمال محەمەدپوور خەڵکی شاری مەهاباد و بەڕێوەبەری کەناڵی تەلێگرامی مەجلسی پرسە و سەرخۆشی لە مەهاباد لەلایەن ئیدارەی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو دوای بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندراوی کۆچی دوایی پەیمان گوڵوانی کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەیەکی توندی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیانی لەدەستدابوو، دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *