ئومێد مورادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، “ئومێد مورادی” هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا تەواو بوونی دوا قۆناغی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە لایان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، لە دەوروبەری گوندی قەزەناوێ سەر بە شاری شنۆ بە بێ نواندنی بڕیاری دادگا دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ لێپرسینەوە رەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو؛ ناوبراو دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕاگوێزرا بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ.

لە ماوەی دەستبەسەر کرانی دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.

شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *