ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سلێمان شاروێرانی خەڵکی سەیداوای سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکارت دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش