تیرۆری دوو ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سلێمانییە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو ئەندامی ڕێخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوەکانی لوقمان ئاجی و عادڵ قادری لە ناوچەی گەشتیاری قەڵادزێ سەربە پارێزگای سلێمانیە لە هەریمی کوردستان ـیان تیرۆر و چالاکێکئ سیاسیی بەناونیشانی سەعدی مرادپووریان بە گرانی بریندار کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم تیرۆرە لە ڕێی کەسێکەوە بەناوی ڕەسووڵ ئازرەخش ئەنجامی گرتووە و ناوبراو دوایی ئەوەی ئەم پێشمەرگانەی گرتە ئامانج تەڤڵی هێزە ئەمنییەکانی ئآیران لە سنووری قەڵادزێ بووە.

سەرچاوەکان لەمبارەوە کوتوویانە: ڕەسووڵ ئازرەخش خەڵکی نەغەدە و لە ئەندامانی پێشووی حیزبی دێموکراتی ئێران بووە کە ٦ ساڵ پێش لەو حیزبە دابڕاوە و بۆ ئێران گەڕاوەتەوە.

سەرچاوەکان لەدرێژەدا کوتوویانە، ناوبراو پاش گەڕانەوە بووە ئەندامی سپای پاسداران و لەم دواییانەدا بەبیانووی گەڕان بۆ کار لە باشووری کوردستان، لەگەڵ ئەم کەسانە ئاشنا دەبێت و لە بانگهێشتیان دەکات بۆ دانیشتنێکی هاوڕێیانە لە ناوچەیەکی گەشتیاری و پاشان تیرۆریانی کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *