ک.م.م.ک:
بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەحموود دوورباش ٧٠ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی کانی باخی پیرانشار لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش