سەقز؛ پاڵەوانی پێشووی زۆرەبانی مێرمنداڵانی جیهانیان دەستبەسەر کرد

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەگەلی متمانەپێکراوەوە گەیشتوون، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سامان پاشایی پاڵەوانی پێشووی زۆرەبانی ئاسیا و جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری زۆرەبانی خەڵکی سەقز بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە لێدان و سووکایەتی لە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە لە دەروازی شار و کاتی گەڕانەوە لە سنە لە شوێنی بازگەی پۆلیسی ڕێگەوبان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، سەرکوتگەران لەژێر ناوی ئەمنییەت ١٥ ڕۆژ پێشتر ناوبراویان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە کردبوو و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کردبوو وهەر ئەو ڕۆژە پاش دەستبەسەریی ناوبراو هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی ناوبراو و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ئەم پاڵەوانە وەرزشییەیان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردیان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *