ک.م.م،ک
بەپێ زانییارییەکان، سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی حکوومەت لەم شارەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ دیسکی کەمەر نێردرایە مورەخەسی.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی٢١ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو-ش، نێردرابووە مورەخەسی و پاش ماوەیەک تر دیسان گەڕێندرابووەوە بۆ زیندان.
جێگای ئاماژەیە کە، سۆران شەریفی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” و “پڕوپاگەندە دژی سیستم”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان (کیفری)حکوومەەت لە بۆکان بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
ع. س