سەقز: دەستبەسەر کردنی ژنێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی شەهلا چوپانی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی ئامادەکردن وبڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.

ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *