ک.م.م.ک؛
بەپێی هەواڵەکان، دووشەممە ٥ی بووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی هێمن حوسەینی و پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو گواستراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س