ئەشکەنجەی هاوڵاتییەک بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پێدرام موعینی خەڵکی سنە و شوێنی کار بانە کە دەستبەسەر کراوە لەژێر گرانترین ئەشکەنجەدایە بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ.

بەپێی کوتەی فەرزام موعینی برای پێدرام موعینی، براکەی هەنووکە لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنەیە. ناوبراو جەختی کردەوە کە گیانی براکەی لە مەترسیدایە.

شیاوی باسە کە پێدرام موعینی خوێندکاری دوکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسییە لە تاران کە تا ئێستە دووجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە پێدرام موعینی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو بەدانانی بارمتەی یەک ملیاردتمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *