دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی لە جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، جەبار عەزیزی چالاکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی گوتار(گفتمان) پاش ئامادەبوونی لە دادگای حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوتووە: ئەم چالاکە مەدەنییە بەبۆنەی لەقاودان دژی فەرهاد تابزر شارەداری پێشووتری جوانڕۆ و سکاڵای ئەم بەرپرسە، بانگهێشتتی دادگا کراوە و پاشان دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *