ماوەی دەستبەسەری ژینا مودڕیس گورجی درێژ کرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانەوە ماوەی دەستبەسەری ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ درێژکرایەوە.

شیاوی باسە کە، ناوبراو ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بۆ جاری دوویەم لە ماوەی سەرهەڵدانی ژینا پاش کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ئەمساڵ، هەواڵی ڕاگواستنی ژینا مودەڕیس گورجی لە گرتووخانەوە بۆ بەندی گشتی ژنان ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکوومەت لە سنە ڕاگەیەندرابوو.


ئەم چالاکەی مافی ژنان مانگێک لە ژووری تاکەکەسی تێپەڕاندبوو و ڕۆژانەیش بۆ لێپرسینەوە دەگوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *