مەهدی ئەسغەرزادە دوای مانگرتن لە خواردن گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک
سێشەممە ۲۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، مەهدی ئەسغەرزادە، بەندکراوی باوەرمەند(عقیدەتی) لە زیندانی دیزلاوای حکوومەت لە کرماشان، بەهۆی مشتومڕ لەگەڵ بەرپرسانی زیندان و لێدان و کۆتەک خواردن گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

شایانی باسە کە، ناوبراو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە بارودۆخی گیراوانی باوەرمەند و داخوازی جیاکردنەوی بەندی ئەمنییەتی لەگەڵ بەندی باوەرمەندان دەستی دابوو بە مانگرتن لە خواردن.

جێگای ئامەژەیە کە ئەم هاوڵاتییە کە پێشووتر بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ژووری تاکەکەسی دا زیندانی کراوە، جاڕێکی تر بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە جیانەکردنی گیراوەکان گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی دا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *