حوکمی ۵ ساڵ زیندانیکردنی هونەرمەند ئیلامی لە دادگای پێداچوونەوەی تاران پشتڕاستکرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لقی دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران حوکمی ۵ ساڵەی “ساسان چەمن ئارا”، هونەرمەندی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری ئیلامی پشتڕاست کردەوە و پێی ڕاگەیەنرا.

شیاوی باسە ئەم هونەرمەندە کوردە لە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی شۆڕشی ڕزگاریخوازی ژنان لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنی لە زیندانی ئێڤین گواسترایەوە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، ناوبراو بۆ زیندانی تارانی گەورە گواسترایەوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *