ڕوانسەر؛ تەرمی گەنجێک لە چیای نۆخان دۆزرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوای ٢مانگ لە بێ سەر و شوێن بوونی ڕەستگار عیشرەتی، گەنجێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی نۆخان لە بەرزاییەکانی شاری جوانڕۆ دۆزراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە به کوتەی شایەتحاڵەکان تەنیا کەمێک لە دەموچاوی و ئێسکەکانی جەستەی ئەم هاوڵاتیە ماوەتەوە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم گەنجە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *