شەش هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک
یەکشەممە‌‌‌ ۲۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی،
۶ هاووڵاتی بە ناسنامەی، سەدرەدین قەیتەران، عەبدولرەحمان قەیتەران، خدر محەمەد پوور، حەبیب خۆشنوود خەڵکی گوندی کانی مەلا و جەمال ڕەسوڵ زادە، محەمەد مەحموودی فەقە خەڵکی گوندی خۆرنج-ی سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و ڕووبەڕووی توندوتیژییەکی توند بوونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *