مەسعود (نایب) حاجیزادە پێویستی بە چارەسەری بەپەلەی پزیشکی هەیە

‌KMMK:

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ڕۆژی یەکشەمە 31ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی گەیشتووە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، مەسعود (نایب) حاجیزادە تەمەن 44 ساڵ، کوری مەدەنی و خاوەنی پێنج منداڵ و خەڵکی گوندی یێنگجەی سەر بە شاری ورمێ،زیندانی سیاسی لە دۆخێکی تەندروستییەکی زۆر خراپدایە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەپەلە هەیە.

ناوبراو جگە لە هەوکردنی پێ، تووشی پچڕانی ناوەوەی سک و هەوکردنی توند دەبێت و پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە.

دەسەڵاتدارانی دادوەری و زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ داوای کەفالەتی قورسی 4 ملیار تۆمەنیان کردووە بۆ ناردنی ئەو هاوڵاتییە بۆ نەخۆشخانە.

کاتێک دەستبەسەر کرا، ئۆپەراسیۆنێکی هەبوو کە پلاتین لە یەکەم نەشتەرگەریدا لە قاچی دانرابوو و لە نەشتەرگەری دووەمدا پلاتین لە قاچی لادرا.

لە ژێر گواشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ بۆ سەر دەسەڵاتی دادوەری و زیندانی ئێران لە ورمێ لە کۆتاییدا لە 12ی جۆزەردانی ئەمساڵ نەشتەرگەری دووەم ئەنجامدرا.

دوای نەشتەرگەریی دووەم، ڕەتیان کردەوە کە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەن و ڕێگری لە پێگەیشتنی هەر جورە داو و دەرمانێک بۆ ناوبراو کراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوونی توندی عفونەت لە قاچی دا.

نایب حاجیزادە سەرەتا لە لایەن دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیاسی بە 10 ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی سزادرا و دواتر بۆ حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی تەعزیری کەمکرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکومەتی ئێران بە بەرپرسیاری تەندروستی و ژیانی ناوبراو دزانە و داوای چارەسەری بەپەلەی ئەو زیندانییە دەکات.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *