ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “هۆشیار حەسەنزادە” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران کەوتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لەکاتێکدا کەوتۆتە بەر دەستڕێژ کە هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو، و پاش بریندار بوونی لە بەشی سەر و سینگی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری بانە، بەڵام بەهۆی کاریگەری برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
ع – ر