جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی حکوومی دیزەڵاوا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئەشکان کازمی خەڵکی شاری شاباد، مزەفەر شاسەواری و محەممەد شەهیدی خەڵکی کرماشان، لە زیندانی حکوومی دیزەڵاوا جێبەجێکرا.

شیاوی باسە، ئەم سێ هاوڵاتییە پێشووتر لە دۆسیەی لێک جیاواز بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئێعدامی ئەم سێ هاوڵاتییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومەتییەکان هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *