هاوڵاتییەک زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیاریەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەخرەدین ئیبراهیمی، ٢٢ساڵ تەمەن کوڕی مەحیەدین و خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی ١١٣ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەورمێ بەتۆمەتی شکاندنی درگای شوشەیی پاسەوانی دادگای پێداچوونەوە بەساڵێک زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی هەڵپەساردراو مەحکووم کرا.

شیاوی باسە باوکی ئەم هاوڵاتییە مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسیی کەلەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ يیعدام کراــیە.

شیاوی باسە کە فەخرەدین ئیبراهیمی لە هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *