کوشتنی چالاکێکی ژینگەپارێز لە ڕوانسەر

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر بەناونیشانی محەممەد کەریمی، کارمەندی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە و لە چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان، لە شەڕ و تێهەڵچوونی ناوبەری دوو بنەماڵەی ناخۆجێی، کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، دوو شۆفیری ماشێنی ناحکوومی کە ناخۆجێی بوون لەبەرانبەر بانکی سپە و نێزیک بە ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ڕوانسەر بەبۆنەی هۆڕن لێدانەوە پێک هەڵدەچن کە ناوبراو وەکوو ناوبژیوانکەر دەچێتە ناو ڕووداوەکەوە و لەگەڵ گرژتربوونی ئاڵۆزیەکە، لە نێوانیاندا دەکوژرێت.

شیاوی باسە کە، پاش ڕووداوەکە، هەردوو لا هەڵدێن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە لە کاتێکدا تەرمی محەممەد کەریمی لە ساردخانەی نەخۆشخانەی ڕوانسەرە.

شیاوی باسە کە محەممەد کەریمە پاڵەوانی وەرزشی، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی چرۆ، دامەزرێنەری پارکی کەروێشکانی جوانڕۆ دوڕگەی حاجی لەق لەقەکان باوکی قازی قوڵینگەکان و مراوییەکانی ڕوانسەر، سازکەرەوەی ئیکۆسیستەمی تراویلکەی ڕوانسەر، پێرسێنۆلی ئاگرکوژێنەوە، وەرزشوانی خەڵات هێنەر بووە.

شیاوی باسە کە، حەشیمەتێکی زۆری خەڵکی ڕوانسەر لەبەرانبەر قایمقامەتی ڕوانسەر گردبوونەوە و خوازیاری بەدواداچوون و گرتنی بکەران کوشتنی محەممەد کەریمی ـن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *