برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناونیشانی زەکەریا عەبدی، لەکاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بەهۆی کەوتنەخوار لە چیاو و بەرزایی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

شیاوی باسە کە، دانیشتوانی وەزاڵەهاتووی کوردستان لە کاتێکدا پەنا دەبەنە بەر کۆڵبەری کە دەیان مەترسی وەکوو مین، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، خنکان لە ئاو، سەرما و کەوتنەخوار لە هەڵەت و بەرزایی، کە سامان و ژێرخان و سەرخانی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانییەوە بەتاڵان دەبرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *