چالاکی مەدەن کورد سەحەر کازمی دەســبەسەر کرا

چالاکی مەدەن کورد سەحەرکازمی دەســبەسەر کرا

KMMK:
پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی کورد دەسبەسەر کرا. ناوبراو لە چالاکانی ژینگەپارێزی و وەرزشی لەشاری سنەیە.

کاتژمێر دەی سەرلەبەیانی, پاش هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ ماڵی ناوبراو، دەسبەسەریان کرد وگواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو، دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی وسیاسی کورد دەسبەسەرو ڕەوانەی زیندان کراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران پەرە بە گوشارەکانی بۆسەر چالاکانی مەدەنی وسیاسی کورد دەدات و کوردستانی کردووە بە پادگانێکی نیزامی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان