کوژرانی دوو ژن بە بیانوی شەرەف پارێزییەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ۱٦ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ستایێش مەنسووری تەمەن ۱٦ ساڵ و فرشتە مەنسووری تەمەن ۱۹ ساڵ کە دایکی یەک منداڵە، لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە کوژران.

شایانی باسە کە، ئەو دوو هاووڵاتییە ئامۆزای یەکترن کە بەبێ مۆڵەتی بنەماڵەکەیان گەشتێکیان کردووە و دوای گەڕانەوەیان لە گەشتەکە لەلایەن باوک و مامەکانیانەوە کوژراون.


جێی ئاماژه پێکردنە کە، ستائێش مەنسووری له بۆمێهنی سەر بە تاران و فرشته مەنسووری له کوهدەشت-ی سەر بە لوڕستان کوژراوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *