بەیانیەی “جاداک” بۆپشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین

ک م م ک: کۆمەڵگای خوێندکاران وقوتابیانی ناسراو بە “جاداک”ی شاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیانیەیەکی بۆپشتیوانی لەخەڵکی عەفرین وهەروەها مەحکووم کردنی هێرشەکانی تورکیا دەرکردووە.

لەبەیانییەکەدا هاتووە کە، دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورکیا کەخولیای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەردایە بۆ دەسڕاگەیشتن بەم خولیایە دەست لەهیچ جینایەتێک ناپارێزێت وبەبیانووی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم بەهێرشێکی بەتەواو مانا چەکداری،ناوچەی عەفـــرین وخەڵکانی مەدەنی کردۆتە ئامانج.

لەدرێژەدا هاتووە، کۆمەڵگای خوێندکاران،وقوتابیانی کرماشان،سەرەڕای مەحکووم کردنی ئەم پەلامارانەی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر عەفرین، داوای لەهەموو دەوڵەتەکان، دەمەزراوەکانی نێونەتەوەیی وگەلانی ئازادیخواز کردووە بەهەم هێزیانەوە ڕێگری لەجینایەتی دەوڵەت و ئەرتەشی تورکیا بکەن بۆئەوەی پاکتاوێکی تری ڕەگەزی لەسەرکوردەکان وئەمجارەش لەلایەن ئەردوغانەوە لەمێژوودا تۆمار نەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان